چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک کەمپی عەین عیسایان سوتاند

دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵهاتن بەیارمەتی چەتەکانی سەربەدەوڵەتی تورک کەمپەکەیان سوتاند.


بەگوێرەی هەواڵیکی ئاژانسی هاوار، دوای ئەوەی چەتە هاوپەیمانەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر باکوری کەمپی عەین عیساو لەگەڵ شەڕڤانانی قەسەدە شەڕی قورس ڕوویدا.

چەتەکان بەیارمەتی سوپای داگیرکەری تورک چوونە ناو کەمپی عەین عیسا و چەتە داعشیەکانیان لەگەڵ خۆیان بردو کەمپەکەشیان بە تەواوی سوتاند.

ب.ش