هەینی, 17 أبر 2020 – 09:10 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
چەتەکانی “دیفاع مەدەنی” کە سەر بە هێزەکانی ڕژێمی سوریان، لە شەقامی سەلام لە ناوەندی شاری قامیشلۆ بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێرشەکە هیچ قوربانیەکی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.
بەر لە چەند رۆژێکیش هەمان ئەو چەتانە کە ناوی “دیفاق وەتەنی”یان لە خۆناوە، لە ناوەندی شاری قامیشلۆ هێرشیان کردبووە سەر ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی ئاسایش و لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەهید ببوو، ئەندامێکی دیکەش بریندار ببوو.
ک.س