یەكشەممە, 22 يول 2018 – 13:30 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانی جندرێسەوە بە دەستمان گەیشتووە، چەتەکانی فاروق لایەنی باشوری جندرێسیان گرتووە ڕێگانادەنە کەس لەوێوە هاتووچۆ بکات.
لەو ناوچانە چەتە قەناس بە دەستەکان جێگرکراون و بە هاوڵاتیان ڕاگەیەندراوە، ئەگەر لەو دەورووبەرانە ببیندرێن دەکرێنە ئامانج.
هەروەها، چەتەکانی جەیشی شەرقی هاوڵاتییەک بەناوی عەبدۆ محەمەد تۆبالیان ڕفاندووە و پاشان کوشتوویانە.
لەم دواییانەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی جندرێس ڕفێندراون و ماڵ و موڵکیان تاڵانکراوە، هەروەها ژمارەیەک لە هاوڵاتیان بێسەروشوێن کراون.
لەبەرامبەر ئەو تاوانانەدا دوێنێ ژمارەیەک لە دایکانی جندرێس لە بەردەمی ناوەندێکی چەتەکان گردبوونەوە و بۆ ئازادکردنی منداڵەکانیان خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
چەتەکانیش ئەمڕۆ بۆ ڕێگریکردن لە خۆپیشاندانی دیکە جندرێسیان گەمارۆداوە و پێدەچێت فشارەکانیان بۆسەر هاوڵاتیان زیاتربکەن.
س.ح