دووشەممە, 3 سبت 2018 – 20:33 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ، چەتەکانی جەیشی ئیسلام-ی سەر بە دەوڵەتی تورک لەسەر ڕێگای تیریندە-ی عەفرین هەڵیانکووتایە سەر ماڵێکی ئێزدی و دوو کەسیان ڕفاند کە برای یەکتر بوون.
ئەو دوو هاوڵاتییە ناویان عەبدۆ حامکە (تەمەن ٦٤) ساڵ و باحری حامکە (تەمەن ٦٠) ساڵی بووە.
پێشتریش خوشکێکی ئەو دوو هاوڵاتییە کە ناوی فاتمە حامکە بووە و تەمەنی ٦٦ ساڵ بووە، بەهۆی گوللـە هاوەنی سوپای تورک و چەتەکانییەوە کە ئاراستەی ماڵیان کرابوو، گیانی لەدەستدابوو، هەروەها هاوسەری فاتمەش پێش ئەو ڕووداوە لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندرابوو و بەبێ هیچ هۆکارێک ئەشکەنجەیان دابوو.
ب.ل