چوؤرشەممە, 4 يول 2018 – 12:17 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
سەرچاوەکان لە عەفرینەوە ڕایانگەیاند، کە چەتەکانی سەر بە سوپای تورک دوێنێ لە گوندی میرکانی سەر بە ناوەندی عەفرین، ١٢ هاوڵاتیان ڕفاندووە و بێ سەروشوێنیان کردوون.
هەر ئەو سەچاوانە ڕایانگەیاند، کە چەتەکان بۆ ئازادکردنی هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٧ ساڵ بەناوی ئەحمەد حەنان، کە دوو مانگ پێش ئێستا ڕفاندوویانە، داوای هەزار و ٣٠٠ دۆلاریان لە خانەوادەکەی کردووە.
سەرەڕای ئەوەی خانەوادەکەی ئەو پارەیەیان ڕادەستی چەتەکان کردووە، بەڵام هێشتا چارەنووسی کوڕەکەیان دیارنیە.
لەلایەکی دیکەوە چەتەکان بەردەوامن لە بڕینەوە و سووتاندنی دارزەیتوونەکانی عەفرین.
جێگای ئاماژەپێکردنە، ڕفاندن، ئەشکەنجەدان و کوشتنی هاوڵاتیان لەلایەن چەتەکانەوە لە عەفرین بەردەوامە، هەموو ئەوانەش لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە بێدەنگی و پەسندکردنی ئەوانەوە ئەنجامدەدرێت.
ب.ل