چەتەیەکی دەوڵەتی تورک لە ڕاعی کوژرا

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند لە چالاکییەکی شەڕڤانانیان چەتەیەکی دەوڵەتی تورک لە ڕاعی کوژراوە.


هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕاگەیاندراوێکیان لەسەر کوژرانی چەتەیەک کە بۆ سەربازانی تورک کاری وەرگێڕیی دەکرد بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری ڕاعی لە چالاکییەکدا، چەتەیەکیان کردە ئامانج کە کاری وەرگێڕیی بۆ سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک دەکرد، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئەو چەتەیە کوژرا.

لە کۆتاییشدا هاتووە: جموجوڵی فڕۆکە جەنگی و سیخوڕییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەسەر هەرێمی عەفرین و شەهباوە بەردەوامە.

ک.س