چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسنووری شارەدێی ئاغجەلەری سەر بەشارۆچکەی چەمچەماڵ، لە پارێزگای سلێمانی، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا تێیدا شۆفێری ئۆتۆمبێلێک، کە پشەی پۆلیس بووە گیانیلەدەستدا.

شریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، بە ڕۆژنیوزی وت: ڕووداوەکە لە نزیک گوندی گۆپته‌په‌ و نزیك بازگه‌ی ئاغجه‌له‌ر بووە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپل ئۆمیگا وه‌رگه‌را، شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو شۆفێرەی گیانیلەدەستداوە تەمەنی ٣٦ ساڵ بووە و دانیشتوی شارەدێی بازیانە و پیشه‌ی پۆلیسی نه‌وت و گاز بووە.

د.ع