چەند ماددەیەکی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵوەشێندرانەوە

سەرۆكی لێنژی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، براوەی ئەو تانەیە بوون كە ماویەك بەر لە ئێستا یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیان گرتووە لە دادگای ئیتیحادی عێراق، وتیشی: سێ لە ماددەکان هەڵوەشێندرانەوە.


ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم "ناوچە دابڕێندراوەکان" ناوەڕۆکی ئەو داوایەی ئاشكرا كرد،  کە ئاراستەی دادگای فیداراڵی عێراقیان کردووە.

جوان ڕۆژبەیانی سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە كۆنگرەکەدا وتی: لەگەڵ دەرچوونی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ژمارەیەك تێبینیمان لەسەر یاساكە هەبوو، كە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتیانی كوردی ناوچەكانی سنووری ئیدارەی دەروەی هەرێم لە مافی دەنگدان بێبەش دەبوون، بۆیە وەك لیژنەکەمان لە دادگای ئیتیحادی باڵای عێراق تانەم لە یاساکەدا.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامدا چەند ماددەیەک لەبەرژەوەندی تانەدانی کورد شکاوەتەوە، کە بریتین لە ماددەكانی ١٢و ١٦ و ١٧، كە ماددەی ١٢ باسی فۆڕمی خۆراك و ناوی دەنگدەرانە ئەگەر هاوتا نەبوو ناتوانێت دەنگ بدات، ماددەی ١٦ باسی لە ئاوارەكان كردبوو، کە ئەگەر لە ناو پارێزگای خۆی نەبون دەنگ نەدەن، مادەی ١٧دەبێت بە ناچاری دەنگ بدرێت ئەوەش پێچەوانەی دەستوورە.

س.ح