شەممە, 8 سبت 2018 – 12:41 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ، ئەمجەد حسێن پەناهی و ڕەفیق حسێن پەناهی، لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایانگەیاند، کە ڕامین-ی برایان لەسیدارەدراوە.
هەروەها، عەدنان ڕەشیدی، ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ-ی کوردستان لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنیوز وتی: تا ئێستا تەرمی ڕامین ڕادەستی کەسوکارەکەی نەکراوەتەوە.
ڕامین حسێن پەناهی، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پار لە شاری سنە دەستگیرکرا و پاش شەش مانگ ئەشکەنجە و مانەوە لە زیندانی تاکەکەسیدا، دادگای شۆڕشی سنە سزای سێدارەی بە تۆمەتی “بەغی” بەسەردا سەپاند.
دوای ئەوەی لەناکاو لە زیندنی سنەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ڕەجاییشەهری کەرەج و لەوێ بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت، بەڵام ئەم چالاکییە حکومەتی ئێرانی ڕانەگرت و لەسێدارەی دا.
ش.ف