دووشەممە, 23 يول 2018 – 19:16 ڕۆژنیوز – ڕانیە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕانیە لە لایەن كۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی ڕۆژهەڵات، یادی چوار شەهید كرایەوە، كە لە بەرخۆدان دژی هێرشی ڕژێمی ئێران شەهیدبووبوون، ئەوەش لە شەڕێكدا لە ناوچەی زمزیرانی سەر بە سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.
ئازیتا عەگید، خوشكی شەهید عەگید، یەكێك لەو شەهیدانە كە لە زمزیران شەهید بووبوو، لێدوانێكی كۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی خوێندەوە، تێیدا هاتبوو: حەوت ساڵ لەمەوبەر كۆماری سێدارەی ئێران بە هاوكاری ڕژێمی توركیای فاشیست، ویستیان تەڤگەری ئازادیی كوردستان لەناوبەرن، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلا بوونەوە.
ئەوەش هاتووە: هەموو داگیركەران كە لەسەر زهنیتی دەوڵەت -نەتەوە خۆیان بەڕێوەدەبەن، دژایەتی گەلی كورد دەكەن، جارێكیتر بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادیی پیلانی دوژمنان پوچەڵ بۆتەوە، ئێران و توركیا بە هەموو شێوەیەك دژایەتی فكر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەكەن، جوانترین فكرە كە پێكەوەژیان و سیستەمی كۆنفدرالیزمی دیموكراتیك بە بنەما دەگرێت، ئەمەش تەنیا ڕێگەچارەیە بۆ دەربازبوون لەم گێژاوە.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش كرا: جارێكیتر لێرەوە پەیمان لەگەڵ شەهیدان بە تایبەت شەهید ئیقبال مورادی، كە لەم دووایەدا بە دەستی كۆماری سێدارە تیرۆر كرا، دووپات دەكەینەوە و بەڵێنی درێژەپێدەری ڕێگایان دەبین و ناهێڵین كاروان و خەونی شەهیدان بە كۆتا بگات.
لە كۆتایدا بە دروشمی “شەهید نامرن، بژی ڕێبەر ئاپۆ”، كۆتایی بە یادەكە هات.
ك.ك/م