ڕانیە، لە ڕووداوێکی شێلاندا منداڵێك گیانی لەدەستدا

لە شارۆچکەی ڕانیە، هاوڵاتیەک لەکاتی پارککردنی ئۆتۆمبێلەکەی، کوڕەکەی دەکات بە ژێرەوەو گیان لەدەست دەدات.


ئێوارەی ئەمڕۆ لەشارۆچکەی ڕانیە لە گەڕەکی کێوەڕەش منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بەناوی (ب.ٲ) لە ڕەگەزی نێر بە هۆی شێلانەوە گیانی لە دەستدا

شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ڕۆژنیوزی ڕایگەیاند: ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕویداوە باوکی منداڵە کە ویستویەتی ئۆتۆمبیلەکەی لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە پاڕك بکات لە ماڵەکەی خۆیدا بە هۆی بێ ئاگایی شۆفێرەکە کە دەکاتە باوکی منداڵەکە، کوڕەکەی دەشێلێ و بەوهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

دوای ئەوەی تەرمی منداڵەکە لە پزیشکی دادی ڕانیە توێکاری بۆکراوەو ڕادەستی کەسوکاری کرایەوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە بەپێی ماددەی ۲٤ لە یاسای هاتووچۆ.

بە بڕیاری دادوەر شۆفێرەکە کە باوکی منداڵەکەیە، بە کەفالەتی دارایی بەبڕی ٥ پێنج ملیۆن دینار ئازاد کراوە.

ب.ش