ڕاپەڕین، ڕەشەبا زیانی بەدوای خۆیدا هێنا

ڕەشەبای ئەم ئێوارەیە زیانی بە ستوونی کارەبا، یاری کارەبایی سنووری ڕاپەڕین گەیاندووە و ژمارەیەکی زۆر داری سەر شەقامەکانی شکاندووەتەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ ڕەشەبایەکی بەهێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەڵیکرد و لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین زیانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ڕەشەباکە زۆرێک لە داری سەر شەقامەکانی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین و شارەدێی چوار قوڕنەی شکاندووەتەوە.

هەروەها، بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک و زیانی بە سوتنەکانی کارەبا گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

بەگوێرەی لێدوانێکی حسێن مەحمود، قائیمقامی ڕانیە بۆ ڕۆژنیوز"لە ئێستادا تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەی کارەبای سنوورەکەن".

 

ش.ف