ڕاگەیەندراوی کەجەکە دەربارەی شەهید دیار غەریب

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، دەستنیشانی کرد، کە دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە ناسراو بە "هەڵمەت"، و دوو گەریلا بە ناوەکانی دەڤران و  شاهین لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای تورکدا لە قەندیل شەهیدبوون، ڕاشیگەیاند، بە بەرنامە و بەشداریی سیخوڕەکان بووە و دەبێت سزا وەرگرن.


ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە، شەهیدبوونی دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی و دوو گەریلای ڕاگەیاند، کە لە ٥ی ئەم مانگەدا شەهیدبوون.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە بەمشێوەیەیە:

لە هیرشێکی ئاسمانیدا ٥ی ئەم مانگە لە قەندیل، ئەندامی ئێمە لە کۆنسەی سەرۆکایەتی دیار غەریب و دوو هەڤاڵی بەناوەکانی دەڤران و شاهین شەهیدبوون، ئێمە بە ڕێزەوە لە شەهیدبوونیان دەڕوانین و یادیان دەکەینەوە، بۆ گەشکردنی تێکۆشانی ئەوان و پێکهێنانی کوردستانێکی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی دیموکرات، سیخوڕانێک کە لەو هێرشەدا ڕۆڵیان هەبووە، زووبێت یان درەنگ دەبێت سزا بدرێن.

شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەت بە شێوەیەکی ڕێکەوت نەبووە، دەوڵەتی تورک هەموو نۆکەر و سیخوڕەکانی لەم هێرشەدا بەکارهێناوە و بە پیلان بووە، لە کاتێکدا کە هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا لە باشوری کوردستان ڕوو لە زیادبوونە، هێرش لە دژی شۆڕشگێڕی گەورەی گەلی باشور دیار غەریب کراوە، بەم هێرشە ویستیان هەم گورزێک لە تەڤگەری ئازادیی کورد بدەن، هەم تێکۆشانی گەلی باشور بەرامبەر گەریلا لاواز بکەن.

ئازارەکانی گەلی باشوری کوردستان باش تێگەشتبوو

هەڤاڵ هەڵمەت لە تەمەنی ٢٥ ساڵییەوە بەشداریی تێکوشانی ئازادیی ببوو، لە هەموو شوێنێک بەرپرسیارییەتییەکانی بە باشی بەجێدەهێنا، هەڤاڵ هەڵمەت کە پەروەردەی ڕێبەر ئاپۆی بینیبوو، ئەندامێتی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و کۆنسەی ڕێبەرایەتی کەجەکەی وەرگرتبوو، لە دامەزراندنی 'پەچەدەکە'دا ئامادەبوو سەرۆکایەتی گشتی و هاوسەرۆکایەتی گشتی بگرێتە ئەستۆ. بە هۆشیارییەکی وردیی مێژووییەوە پەروەردەی هەمووانی لەسەر مێژووی کوردستان دەکرد، بۆئەوەی هاوڕێیانی ئێمە و دۆستان بە مێژووی ڕاست ئاشنا بکات.

هەڤاڵمان لە باشوری کوردستان بوو، بەڵام هەم تێکۆشانی گەلی باشوری کوردستان، هەم ئازارەکانی گەلی زۆر دەچەشەت، هەروەها زیانەکانی نەبوونی یەکێتی نەتەوەیی باش ێگەشتبوو، هەربۆیە بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەوڵی زۆری دەدا، زۆر هەستیاربوو بەرامبەر ئەو هەواڵانەی بۆ یەکێتی نەتەوەیی یان دژی یەکێتی نەتەوەیی دەدران، زانیبووی کە زیان لە تێکۆشانی باکوری کورستان بکەوێت زیانی بۆ تەواویی گەلی کورد دەبێت، ئەوەی وەک ئازادی دواڕۆژی کوردستان دەبینی، لەم ڕووەوە بۆچوونەکانی ڕێبەرایەتی بڵاودەکردەوە.

هەڤاڵ دیار دیار غەریب پشتیوانی و بێدەنگی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە خواکورک و باشوری کوردستانی وەک هەڵەیەکی مێژوویی دەنرخاند. زانیبووی کە کاتی تێکۆشانی تەڤگەری ئازادیی کورد لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ لاواز ببێت، یان نەبێتەهۆی پشتیوانی باشوری کوردستان هەموو دەستکەوتەکانی باشوری کوردستان دەکەونە مەترسییەوە، لەم چوارچێوەیەدا لە دوواین جاردا لەگەڵ ئەو پێشمەرگە دێرینانەدا کۆبووەوە کە چووبوونە قەندیل. گەلەکۆمە و هێرشێک کە کراوەتە سەر هەڤاڵ هەڵمەت ئەوەمان پیشان دەدات، کە هێرشەکان بە ڕێخستنە سیخوڕییەکانی تورکیا میت و نۆکەرەکانیان کراوە.

هەڤاڵ هەڵمەت وەک ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بووە بە ئامانج. وەکو کۆنسەی سەرۆکایەتی دەجوڵایەوە، کە سیستمی کەجەکە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت یاخود نا، بۆ ڕاستکردنەوەی کەموکورتییەکان پێشنیاری دەکرد و هۆشداری پێویستی دەدا. هەڤاڵ هەڵمەت لەو ڕۆژەوەی دەستی بەم ئەرکەی کرد تا کاتی شەهیدبوونی، لە چوارچێوەی پەیوەستبوونی بە ڕێبەر ئاپۆ بەشداری ئەرکەکانی بووبوو، بەهێز و فکری خۆی هەوڵ و ڕەنجی دەدا کارەکانی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە پتەوبێت، بەڵام ئەم هێرشە لە هەمانکاتدا هێرش دژی خەتی سیاسیی و ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆیە.

گەلی کوردستان ڕۆڵەیەکی بە ئەمەکی خۆی لەدەستدا

لە سەرەتادا گەلی باشوری کوردستان و تەواویی کوردستان بەگشتی، ڕۆڵەیەکی زۆر هێژای لەدەستدا، گەلی باشوری کوردستان، هێزە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی مەدنی، ژنان و گەنجانی باشوری کوردستان هەڤاڵ هەڵمەتیان لە نزیکەوە ناسیبوو، بە کەسایەتی هێمن، بڕیاردەر و شۆڕشگێڕ کاریگەرییەکی زۆری لە گەلی باشوری کوردستان کردبوو، شەهیدبوونی ئەو زۆر قورسە، داوای گەورەی هەڤاڵ هەڵمەت ئەوەبوو، کە تێکۆشان دژی داگیرکاریی لەلایەن گەلەوە لە هەموو شوێنێک فراوان بکرێت، دەیخواست کە کاتێک هێرش دژی پارچەیەکی کوردستان بەڕێوەدەچێت، پارچەکانی دیکە لەسەرپێ بن. دەیوست دژی هێرشی داگیرکاریی دەسەڵاتداریی ئاکەپە – مەهەپە گەلی باشور بە ڕۆحیەتی ڕاپەڕین سەرهەڵدان بکەن، چونکە ئەگەر دژی داگیرکاریی نەوەستنەوە، ئەوە دەستکەوتەکانی باشوری کوردستان و تەواویی کوردستان دەکەونە مەترسییەوە. ئێمە بانگ لە تەواویی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان دەکەین، کە هەڵوێست پیشان بدەن و لە ئاستی بەرزدا خاوەنداری لە سیمبولی رۆحی ڕاپەڕین و یەکێتی نەتەوەیی و ڕۆڵەی بەئەمەکی خۆیان هەڤاڵ هەڵمەت دەکەون و وەڵامی پێویست بدەنە داگیرکەران.

س.ح