هەینی, 17 أبر 2020 – 21:20 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
وەک وەڵام دانەوەیەک بۆ چەند لایەنێکی ئیداریی و حزبی، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەداخەوە ماوەیەکە قسە و دەنگۆی ناڕاست بڵاودەکرێنەوە کە گوایا حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازی لە نێوان پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە ئەمە دوورە لە راستییەوە و وەزیرەکانی لایەنە بەشدارەکانی ناو حکومەت باش ئاگاداری ئەوەن کە ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە خەرجییەکانی حکومەت لە مانگەکانی سێ و چواردا کراوە و بەمشێوەیە خراوەتەڕوو:
• (8,040,162,100) هەشت ملیار و چل ملیۆن و سەد و شەست و دوو هەزار و سەد دینار لە داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ دام ودەزگاکانی تەندروستی لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆیەکان خەرجکراوە.
• (4,400,000,000) چوار ملیار و چوارسەد ملیۆن دینار لە داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری پارێزگاکان خەرجکراوە.
• (1,450,000,000) یەک ملیار و چوارسەد ملیۆن دینار لە داهاتی هەرێم بۆ وەزارەتی ناوخۆ و پێداویستییەکانی پۆلیس خەرجکراوە.
• (3,500,000,000) سێ ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە هاتووە، (1) یەک ملیار دینار بۆ هەر یەک لە بەرێوەبەرایەتیە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و (500) پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ بەرێوەبەرایەتیە تەندروستییەکانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین خەرجکراوە.
کۆی گشتی پارەی خەرجکراو لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان (بەو پارەیەی لە حکومەتی فیدراڵی عێراقیشەوە هاتووە) بۆ هەر دوو مانگی ئادار ونیسان بریتیە لە:
(17,390,162,100) حەڤدە ملیار و سێ سەد و نەوەد ملیۆن دینار و سەد و شەست و دوو هەزار و سەد دینار.
*سلێمانی و هەڵەبجە*:
کۆی ئەو پارەیەی بۆ هەر دوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین خەرجکراوە بریتییە لە:
(7,596,258,393) حەفت ملیار و پێنجسەد و نەوەد و شەش ملیۆن و دوو سەد و پەنجا و هەشت هەزار و سێسەد و نەوەد و سێ دینار.
*هەولێر و دهۆک*:
ئەو بڕەی بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک خەرجکراوە بریتییە لە:
(9,793,903,707) نۆ ملیار و حەوت سەد و نەوەد و سێ ملیۆن و نۆسەد و سێ هەزار و حەفتسەد و حەفت دینار.
ئەو خەرجییە زیادانەی هەولێر و دهۆک بە هۆی ئەوە بووە کە رێژەیەکی زۆری هاووڵاتیانی هەرێم بە رێگەی فرۆکەخانەی هەولێر و لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕاونەتەوە بە تایبەت لە وڵاتی تورکیاوە و لە دهۆک و هەوڵێر کەرەنتینە کراون کە دانیشتووی گشت پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوون.
س.ح