دانیشتوانی گه‌ڕه‌كێكی شاره‌دێی ڕزگاری، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن دژی كاركردنی ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی بۆڕی پلاستیك و ناوچه‌ی پیشەسازی لە نزیک ماڵەکانیان، بۆیە داوا له شاره‌وانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ن، ئەو وشوێنانەیان لێ دووربخەنەوە، شارەوانی دەڵێت زەوییان بۆ تەرخانکردووە.
گه‌ڕه‌كی ژاڵه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌لاتی شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ناوچەی پیشەسازیی چەند کارگەیەک نزیک بە ٦٠ مه‌تر ماڵەکانەوە دوورن، کە نزیک بە ٢٠٠ ماڵ لەم گەڕەکەدا دەژین.
وێڕای ناوچەی پیشەسازیی لە تەنیشت گەڕەکەکە کە زیاتر له ١٥٠ دوکانە، ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی گه‌وره‌ی بلۆك و بۆڕی پلاستیك هەیە.
هەروەها له نێوان كارگه‌كان و گه‌ڕه‌كی ژاڵه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری زۆر وه‌ستاوه و هه‌روه‌ها پاشماوه‌ی كاركردنی كارگه‌كان له چه‌ند شوێنێك فڕێدراون، یه‌كێك له‌و مادانه‌ی كه له‌و پاشماوانه‌ی فڕێدراوه و خه‌ڵك مه‌ترسی توشبوونی نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه نه‌فه‌سی هه‌یه به‌هۆی گازی ئه‌مۆنیاوه، گازی ئه‌مۆنیایه NH3،ئه‌م گازه بۆن و ڕه‌نگی نیه‌و به‌پێی وته‌ی شاره‌زاییان مه‌ترسی زۆره، بۆیه دانیشتوانی گه‌ڕه‌كەکە ڕێگاكانی به‌رده‌م گه‌ڕه‌كه‌كیان بڕیوه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبێله‌كان ببڕن.
كامه‌ران حه‌سه‌ن دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ژاڵه دەڵێت، ده‌نگه ده‌نگ و پاشماوەکانیان زۆر بێزاری كردوون، هەروەها بە مەترسی دەزانێت بۆ ژیان و تەندروستییان و داوا لە “له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، ناوچه‌ی پیشه‌سازی له شوێنی ئێستای لابده‌ن و بیبه‌نه جێگایه‌كیتر.

لە بەرامبەردا ئه‌ندازیار ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی ڕزگاری بە ڕۆژنیوزی وت، ئەوەی هاوڵاتیان دەیڵێن مافی خۆیانە و ئەوان پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن، وتیشی: ناوچه‌ی پیشه‌سازی ڕزگاری بۆ ئه‌و كاته‌ی دروستكراوه ڕه‌نگه گونجاو بووبێت، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته ناوچه‌ی نشته‌جێبوونی چڕ.

بە وتەی خۆی، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیانه‌وه كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن گواستنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی بۆ شوێنێك گونجاو بێت، وتیشی: پارچه زه‌وییه‌كمان ته‌رخان كردووه به ڕووبه‌ری نزیكه‌ی ٣٠٠ دۆنم و خۆی تۆماره به‌ناوی شاره‌وانییه‌وه و نه‌خشه‌كه ئاماده‌كراوه و چه‌ند جارێك پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی گه‌رمیان كراوە، هه‌ندێك تێبینی هونه‌ری و ئه‌ندازیاری هه‌بوو له‌سه‌ری، جارێكیترچاك چاكمان كرده‌وه و چاوه‌ڕێی په‌سه‌ند كردنین.
س.ح