سێشەممە, 18 سبت 2018 – 19:12 ڕۆژنیوز – خانەقین
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای شارۆچکەی خانەقین-شارەدێی سەعدییە و لەنزیک کارگەی قیری خانەقین، دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی جێب و دایۆ پێکیاندادا و بەهۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی.
بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، کە سەرجەمیان دانیشتووی شارەدێی سەعدییە بوون.
لەئێستادا تەرمی دوو کەسەکە گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادوەریی خانەقین و بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارۆچکەی بەعقوبە کراون.
ب.ل