هەینی, 6 أبر 2018 – 23:02
ڕۆژنیوز – ئاشتی ئەحمەد
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە سنووری شارەدێی سەنگاو، کەسیک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە بریندرابوون، سەرجەم قوربانییەکانیش ئەندامی یەك خێزانن.
درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە سنوری شارەدێی سەنگاو-ی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە حەوت كەس بوونە قوربانیی.
شێرزاد حەسەن، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ، بۆ ڕۆژنیوز وتی: بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە ناوی جەعفەر ئەحمەد-ە و تەمەنی ٤٥ ساڵە گیانی لەدەستداوە و شەش كەسیش برینداربوون.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، باسی لەوەشكرد: بریندارەكان باری تەنردوستییان جێگیرە، هەروەها تەرمی شۆفێرەكەش ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانی كراوە.
ب.ل