ڕووداوێکی هاتووچۆ ٢ قوربانی لێکەوتەوە

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسنوری شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، دوو قوربانی لێکەوتەوە.


خۆشناو حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی ڕاپەڕین، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٨:٠٠ لەنزیک گوندی نۆرێ-ی سەربە شارەدێی سەرکەپکان لە شارۆچکەی ڕانیە، ڕووداوێکی هاتووچۆ بەهۆی تیژڕەویی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری'تۆیۆتا هایلۆکس'ڕوویداوە.

خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی ئەو ڕووداوەشدا شوفێرەکە گیانی لەدەستداوەو سەرنشینێکێش بەسەختی برینداربووە.

ب.ش