هەینی, 6 أبر 2018 – 18:37
ڕۆژنیوز – زاهیر ئیبراهیم
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە شارۆچکەی سۆران، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای باپشتیان لە شارۆچكەی سۆران-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندگرۆزەر، چوار ئەندامی یەک خێزان بوونە قوربانیی.
ڕائید دلاوەر لەتیف، وتەبێژی هاتووچۆی شارۆچکەی سۆران، بە ڕۆژنیوزی وت: ڕووداوەکە بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵ-ی ئۆتۆمبێلەکەوە بووە و لەئەنجامدا كچێكی تەمەن ۱٤ ساڵان بەناوی مروا عەبدولقادر، كە دەكاتە كچی شوفێرەكە گیانی لەدەستدا و شۆفێر و هاوسەری شۆفێر و كچێكی تریشیان بەسەختیی برینداربوون.
وتیشی: سەرجەم بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر كراون.
ب.ل