دووشەممە, 6 ينا 2020 – 13:07 ڕۆژنیوز ـ خورماتوو
ئەمڕۆ لە سنووری شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە شەش کەس بوونە قوربانی.
زەنون بەرزنجی ڕێپێدراو لە پۆلیسی هاتووچۆی خورماتوو بە ڕۆژنیوزی وت، ڕووداوەکە لەنێوان هەردوو شارەدێی ئامرلی و سڵێمان بەگ بووە، لەنێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری پرۆتۆن و توێتا ‘بەتە’، لە ئەنجامیدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سیان یدیکەش برینداربوون.
س.ح