ڕووداوێکی هاتووچۆ ٧ قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای باتیفا و زاخۆ، ٧ کەس بوونە قوربانی.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێش بانگی بەیانی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تایبەت لەسەر ڕێگای باتیفا زاخۆ وەرگەڕا کە حەوت سەرنشینی تێدابوو.

موقەدەم ئازاد تەها، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی دهۆک بە ڕۆژینوزی ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە حەوت سەرنشینی تێدا بووە شەشیان بە سەختی برینداربوون و سەرنشینێکی دیکەش گیانی لەدەستداوە، بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ کراون.

موقەدەم ئازاد تەها هۆکاری ڕووداوەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئۆتۆمبێلەکە لە سایدی خۆی لایداوە و دواتر وەرگەڕاوە.

ک.س