ڕووداوەکەی دوێنێی سلێمانی بە پێشێلکاریی گەورە دەزاندرێت

بەڕێوەبەرانی پرۆژەی 'ژن ژیانە مەیکوژە'، ئیدانەی ڕەشبگیرییەکەی دوێنێی سلێمانی دەکات و بە پێشێلکاریی گەورەی ئازادیی ڕادەربڕین-ی دەبینێت.


دوێنێ ئاسایشی سلێمانی لە مەراسیمی یادکردنەوەی قوربانیانی پاریس (ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان) لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادیی ٥٢ کەسی دەستگیرکرد، کە پێکهاتوون لە چالاکانی ڕێکخراوەکانی ژنان وڕێکخراوە مەدەنییەکان، ڕۆژنامەنووسان، ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی ئازادکرد، بەڵام زۆرینەیان هەتا ئێستا لە زینداندان، لەوبارەیەشەوە بەڕێوەبەرانی پرۆژەی 'ژن ژیانە مەیکوژە' ڕاگەیەندراوێکیان بڵاکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەوی کوردستان، هاوکات ئەندامی پرۆژەکەی ئەوانیشە، ئەوەش هاتوو:"ئەم کارەی یەکێتی بە پێشێلکاریەکی گەورەی رادەربرین و ئازادی سیاسی و ئازادیی هاوڵاتیان دەبینین و بە توندیی ئیدانە و سەرکۆنەی دەکەین".

سەلامەتیی هەریەك لەگیراوەکان لە ئەستۆی ئەوەش هاتووە:"
یەکێتیدایە و دەبێت دەستبەجێ ئازادیان بکات".

 

ش.ف