ڕۆژانە زیاتر لە ١٠٠ پشكنین بۆ دانیشتوانی سێبیران دەكرێت

وەزیری تەندروستی ڕایدەگەیەنێت كە تیمە جێگیرەكان لە سێڕیانی سێبیران هەن و پشکنین بۆ خەڵكی سێبیران دەكەن، ڕۆژنەش زیاتر لە ١٠٠ پشكنین ڤایرۆسی بۆ دانیشتوانەكەی دەكرێت.


ماوەی چوار ڕۆژەكۆمەڵگای سێبیران لە سنووری  شارۆچكەی خەباتی سەربەپارێزگای هەولێر كەرەنتینە كراوە، بەهۆی ئەوەی کەسێکی توشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدابووە، ڕۆژانەش پكنین بۆ هاوڵاتیانە دەكرێت لەوكۆمەڵگایەو تاوەكو ئێستاش ١٥ حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا  لە سێبیران تۆماركراوە.

دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان كۆمەڵگەی سێبیرانی بەسەركردەوە كە بەهۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرنا كەرەنتین كراوە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: تیمی خولاوی تەندروستی لەناو سێبیران و تیمی جێگیریش لە سیێڕیان و دەروازەی سێبیران جێگیركراون، بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كە پێویستیان پێیەتی و تیمەكەی ئیرە چارەسەریان پێدەدەن.

وتیشی: دۆخی سێبیران زۆر باشە و ئەوەی هەیە تا ئێستا پشكنینەكان ئەنجام دەدەین و دوینێنی هیچ حاڵەتێكی تازەی تۆماركراوی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە.

وەزیری تەندروستی ڕوونی كردەوە كە ڕۆژانە زیاتر ١٣٠ پشكنین بۆ دانیشتوانی سێبیران كراوە و تا ئیستازیاتر لە ٢٥٠ پشكنین كراوە تەنها ١٥ كەس توشبوون بە ڤایرۆسەکە، یەكیان سەرەكییە و ئەوانی دیکە بەركەوتەن.

كۆمەڵگای سێبیران دەكەوێتە دوری ٩ كیلۆمەتر لە باشوری خۆرئاوای شاری هەولێر و ماوەی چوار ڕۆژە بەهۆی بوونی چەند حاڵەتێكی توشبوون بە ڤایرۆرسی كۆرۆنا سەرجەم دانیشتوانەكەی كەرەنتین كراوە.

د.ع