KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 29, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

ڕۆژنامەنووسانی هەولێر: هێزێکی کوردیی دەرگای باشووری بۆ تورکیا کردووەتەوە

  ڕۆژنیوز - هەولێر
14/05/2022 - 8:16:20 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی هەولێر ڕایدەگەیەنن، توركیا هەر هێندە ئیشی بە پەدەكە هەیە، تاكو پەكەكە لە سنوورەكانی باشووری كوردستاندا دەمێنێت، بۆیە كەوتنی پەكەكە كەوتنی پەدەكەشە، بە ئاماژەکردن بە پەدەکەش دەڵێن: هێزێکی کوردیی دەرگای باشووری كوردستانی بۆ تورکیا کردووەتەوە.

هێرشی داگیركیاریی دەوڵەتی تورك، كە لە ١٧ی نیسانی ئەمساڵ بۆ سەر ناوچەكانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین دەستیپێکردووە،  کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و ڕۆژنامەنووسانی هەولێریش لەڕێگای ڕۆژنیوزەوە هەڵوێستی خۆیان نیشان دەدەن.

بەدران محێدین، نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەڵێت: توركیا دەیەوێت بەر لەتەواوبوونی وادەی ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان، ئەو ناوچانەی سەر بە ویلایەتی موسڵ بوون لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانییدا بیانگەڕێنێتەوە بۆسەر خاكی توركیا، هەروەها توركیا دەیەوێت حاكمی ڕەهای ناوچەكە بێت و كێشەكەی تەنیا پەكەكە نیە، بەڵكو كێشەی لەگەڵ بوونی كورددا هەیە و هەوڵی لەناوبردنی كورد دەدات.

بەدران محێدین
بەدران محێدین

ئەو ڕۆژنامەنووسە وتیشی: ئەگەر پارتی پێیوایە كێشەی توركیا پەكەكەیە، ئەوا هەڵە لە بابەتەكە تێگەیشتووە، وە ئەگەر پارتی بیەوێت هاوكاریی دەوڵەتی توركیا بكات، وەكو ئەوە وایە خۆی لەسەر دارێك دانیشتبێت و بە مشار ژێرەوەی دارەكە ببڕێتەوە، چونكە توركیا هەر هێندە ئیشی بە پارتی هەیە تاكو پەكەكە لە سنوورەكانی باشووری كوردستان بمێنێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر هەر ڕێككەوتنێكی ئاشتیی لەنێوان توركیا و پەكەكە بێتە ئاراوە، ئەوا توركیا هیچ حیسابێك بۆ پارتی ناكات و وەلای دەنێت.

بەبۆچوونی ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانان، توركیا بچێتە هەر شوێنێك ناگەڕێتەوە و داگیری دەكات و وەك خاكی خۆی دەیناسێنێت، بۆیە لەسەر هەموو تاكێكی كورد ئەرکە بەرگریی لە خاك و نیشتیمانی نەتەوەكەیان بكەن و ڕێگریی لە خەونی داگیركاریی دەوڵەتی فاشستی تورك بکەن.

هەر لەسەر ئەو پرسە، ڕێباز گڕاوی، چالاكوانی كۆمەڵگای مەدەنی بە ڕۆژنیوزی وت: بەداخەوە حزبەكانی باشووری كوردستان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە بێ هەڵوێستن و هەموان لەو ڕێككەوتنە ئابورییە قازانج دەكەن، كە حكومەتی هەرێم لەڕێگەی گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەوت لەگەڵ توركیا كردوویەتی، ئەمەش وادەكات هیچ حزبێك دەنگ هەڵنەبڕێت و لەئاست ئەم داگیركارییەدا بێدەنگ و بێ هەڵوێست بن.

ڕێباز گڕاوی
ڕێباز گڕاوی

دەشڵێت: كورد قازانج لە بێدەنگیی و هاوكارییكردنی دەوڵەتی توركیا ناكات، چونكە توركیا چەند كێشەیە بۆ پەكەكە چوار ئەوەندە كێشە و بەڵایە بۆ ئەزموونی باشووری كوردستان، توركیا لەهەوڵی فراوانكردنی جوگرافیای دەوڵەتەكەی خۆیدایە و بۆ ئەم مەبەستەش هێزی كوردی هەیە هاوكاریی دەكات و دەرگای باشووری كوردستانی بۆ دەكاتەوە تاكو توركیا داگیری بكات.

س.س

دواتر

یاساناسێک: کارئاسانیی پەدەکە بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا پێچەوانەی دەستوورە

پێشتر

گۆڕان داوای پێكهێنانی لیژنەیەك دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە داهاتی پارێزگاكان

بابەتی پەیوەندیدار

 بەفربارین ڕێگای چەند ناوچەیەکی لە سنوری ئیدارەی سۆران داخست

 بەفربارین ڕێگای چەند ناوچەیەکی لە سنوری ئیدارەی سۆران داخست

28 كانونی دووه‌م 2023
بومەلەرزەیەک لە شارۆچکەی کۆیەیدا

بومەلەرزەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا

28 كانونی دووه‌م 2023

وتەبیژی هەدەپە: پێویستە زیاتر لە دژی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی تێبکۆشین

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

حیزبە کوردستانیەکان: خانەقین لەبەردەم مەترسیەکی گەورەدایە

کۆبوونەوەى یەنەكە و پەدەكە کۆتایی هات و ڕێككەوتن لە دەرفەتێكی نزیكدا كۆببنەوە

پێشتر
گوڵستان سەعید

گۆڕان داوای پێكهێنانی لیژنەیەك دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە داهاتی پارێزگاكان

زۆرترین خوێندراو

تارا حسێن: دەستگیركردنی مامۆستا سەلام پرسێكی سیاسییە و بنەمای یاسایی نییە

تارا حسێن: دەستگیركردنی مامۆستا سەلام پرسێكی سیاسییە و بنەمای یاسایی نییە

28 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستا سەلام، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند، دەستگیركردنی مامۆستا سەلام بە هەموو پێوانێك بڕیارێكی سیاسییە و...

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

28 كانونی دووه‌م 2023

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی تیدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی سەلام عەبدوڵا لە بازگەی دروەکۆتر دەگێڕێتەوە و ئاشکرای دەکات، ئۆتۆمبێلەکەی...

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

28 كانونی دووه‌م 2023

هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە، ناسنامەی چوار گەریلای ئاشکرا کرد، کە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە گۆڕەپانی بەرخودانی گردی هەکاری شەهیدبوون....

گوندی بێخاڵ بۆ حكومەت بووەتە بەرەكەت و دانیشتوانەکەشى بێ بەشن لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى

گوندی بێخاڵ بۆ حكومەت بووەتە بەرەكەت و دانیشتوانەکەشى بێ بەشن لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى

28 كانونی دووه‌م 2023

ڕۆژنیوز- ڕواندز هەرچەندە هاوینەهەواری بێخاڵ بەهۆی ئەو ناوبانگەی هەیەتی، لەڕووى گەشتیارییەوە و ساڵانە ملیۆنان دینار داهاتی گەشتیاری لێ وەدەست دێت،...

دەمیرتاش لەبارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی پاریس داوایەک لە فەڕەنسا دەکات

دەمیرتاش: حکومەتی تورک پلانی هەیە بەر لە هەڵبژاردن هێرش بکاتە سەر کۆبانی

28 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە ئاشکرای دەکات حکومەتی تورک ئامادەکاری دەکات پێش هەڵبژاردنی تورکیا هێرش بکاتە سەر کۆبانێ، ئەوەش گەورەترین تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی...

هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی ماڵی مامۆستا سەلامیان کرد

هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی ماڵی مامۆستا سەلامیان کرد

28 كانونی دووه‌م 2023

بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كە دوو ڕۆژە لەلایەن ئاسایشى ڕانیەوە دەستگیركراوە، کۆمەڵێک لە توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke