بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە لەسەر ڕێگای سەرەکی کەلار-سلێمانی، ڕۆژنامەنووسێکی دانیشتووی شارۆچکەی کەلار بەناوی ئاراز زۆراب گیانی لەدەستدا.
درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی چنارەی سەر بە شارۆچکەی دەربەندیخان، دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر ڕێگای کەلار-سلێمانی پێکیاندادا.
لە ڕووداوەکەدا ڕۆژنامەنووس ئاراز زۆراب، دانیشتووی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان گیانی لەدەستدا، کە یەکێکبوو لە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە دیارەکانی سنووری گەرمیان و ئەندامی کەمپەینی جووتسایدکردنی ڕێگای کەلار-سلێمانی بووە.
ب.ل