ڕۆژنیوز ئه‌نجامی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌ران لقی هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، كۆنگره‌ی لقی هه‌ولێری سه‌ندیمای پارێزه‌رانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و به‌پێی ئه‌نجامه‌كان لیستی برایه‌تی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.


له‌ كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌ران هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیسته‌كانی برایه‌تی كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی پێكهێندراوه‌و لیستی پیشه‌یی و لیستی ماف و دادگه‌ری به‌شداریان تێدا كردووه‌.

به‌پیی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌كاتی جیا كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دەست ڕۆژنیوز کەوتووە دوای جیا كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان لیستی برایه‌تی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ هه‌زارو 885 ده‌نگ و لیستی پارێزه‌رانی پیشه‌یی 159 ده‌نگ و ماف و دادگه‌ریش 79 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.

ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی كه‌ هه‌رسێ لیسته‌كه‌ كێبڕكێیان له‌سه‌ر كرد بریتی بوون له‌ 47 كورسی، به‌پێی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیش لیسته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی 42 كورسیان به‌ ده‌ستهێناوه‌و لیستی پارێزه‌رانی پیشه‌یی كه‌ گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، حزبی شیوعی و بێلایه‌نه‌كان به‌شدار بوون 3 كورسی و 2 كورسیش به‌ر لیستی ماف و دادگه‌ری كه‌وتووە.

 ب.ش