ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر پێ بوو

ژمارەیەک پارێزەر لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گردبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدانەکرد.


ئەمڕۆ لەبەردەم ناوەندی پارێزەران لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک لە پارێزەران گردبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدانەکرد.

پارێزەران لەو گربوونەوەیەدا، لەسەر پانکارتێک  نووسیبوویان: "دەستدرێژی سوپای تورک و گروپە تیرۆریستییەکان، کە پێشلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەولەتییەکانە، شەرمەزار دەکەین".

ب.ش