ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەشت مانگدا ١٩٠ کەس کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە

حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی ترسناک و بەپێی ئامارێک لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا١٩٠ کەس کە ٩٣یان لە ڕەگەزی مێ و  و ٩٧یان لە ڕەگەزی نێرە، کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.


بەپێی ئامارێکی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٩٠ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

لە ئامارەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە کۆی ئەو ١٩٠ کەسەی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە، ٩٣ کەسیان لە ڕەگەزی مێ و ٩٧ کەسەکەی دیکەشیان لە ڕەگەی نێرە، کە ٤٤ کەسیان خوار تەمەنی ١٨ ساڵن و پێکدێن لە ٢٥ کچ و ١٩ کوڕ، ئامارەکە دەریدەخات لە هەر مانگێکدا نزیکەی ٢٣ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.

بەپێی زانیارییەکان زۆرینەی خۆکوشتنەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بێکاری خراپبوونی باری ئابووری و کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوەیە و ئامارەکانیش دەریدەخەن لەم ساڵانەی دواییدا حاڵەتەکانی خۆکوشتنی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە ڕۆژ هەڵات پەرەی سەندووە.

ک.س