ڕۆژەڤی ١٠/١٠/٢٠١٩

-بەرەی نیشتیمانی دژی داگیرکەری خۆپیشاندانێک لە شاری سلێمانی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدات، شوێن، سەهۆڵەکە بۆ بەردەم باخی گشتی، کاتژمێر٠٣:٠٠ی دواینیوەڕۆ..بەڤیدیۆ


-ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠حزب و لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆژئاوا کۆدەبنەوە، شوێن، بارەگای حزبی شیوعی کوردستان..بەڤیدیۆ

-لە شارۆچکەی قەڵادزێ، ڕێپێوانێک بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر٠٤:٠٠ی دواینیوەڕۆ..بەڤیدیۆ

-ئەمڕۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی سەردانی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات لە شاری سلێمانی، شوێن نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا-گەڕەکی بەختیاری، کاتژمێر١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی..بەڤیدیۆ

-بەرەی نیشتیمانی دژی داگیرکاری لە ئاستی گەرمیان، لەبارەگای ئەنجوومەنی گەرمیانی زەحمەتکێشان لە شارۆچکەی کەلار کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان، کاتژمێر٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ..بەڤیدیۆ

-گردبوونەوەیەک بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان لە قەڵادزێ بەڕێوەدەچێت،شوێن، ناوپارکی پیرمێردو بازاری قەلادزێ، کاتژمێر٠٣:٠٠ی دواینیوەڕۆ..بەڤیدیۆ

-لەژێر دروشمی ''نابۆ کۆمەڵکوژیی و تیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان'' گردبوونەوەیەک لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر٠٢:٣٠ی دواینیوەڕۆ..بەڤیدیۆ

-ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی، ڕایدەگەیەنێت، پرسی كۆنگرەی نەتەوەیی پرسێكی گرنگی نێو كۆمەڵگای كوردییە و ڕۆژ بەڕۆژیش خواست و داواكاری لەسەر بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد زیاتر دەبێت، هاوکات لە بارەی پەیوەندی حیزبەکەی لەگەڵ پارتی دەڵێت: پەیوەندییان لەگەڵ پارتی پەیوەندیەكی ئاساییە و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا لەسەر كۆی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانیان دەگەنە ڕێككەوتن..بەڤیدیۆ

-حەسەن جودی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس کە زیاتر لە حەوت مانگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە بووە، دەڵێت: باشترین وەڵام بۆ پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی، تێگەیشتن و جێبەجێکردنی فکر و فەلسەفە و پارادایمی ئۆجالانە..بەڤیدیۆ

-توندوتیژیی دژی ژنان تەنیا لەڕێگای جەستییەوە ئەنجام نادرێت، بەڵکو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامێرەکانی پەیوەندییکردنیش ڕێگایەکی دیکەن، کە لەلایەن پیاوانەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان دژ بە ژنان بەکاری دەهێنن..ڕاپۆرت