ڕێز لە دایکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان گیرا

بەبۆنەی یادی ۳۱ ساڵەی تاوانی ئەنفال، ڕێکخراوی ناسنامە ڕێزلێنانی پێشکەش بە کۆمەڵێک لە دایکانی دایکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد.


دوا نیوەڕی ئەمڕۆ، لەهوڵی شەهید حەمە کەلاری، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ڕێکخراوی ناسنامە، ڕێزلێنانی پێشکەش بە کۆمەڵێک لە دایکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا عەلی حەمەئەمین، وتاری ڕێکخراوی ناسنامەی خۆێندەوە و پاشان شوان جەلال، سەرۆکی لقی گەرمیانی ڕێکخراوی کوردۆساید- چاک، باسی لە ڕۆڵ و گرنگی، گەریدە و ڕۆژنامەنوسی بیانی ئارۆڵد کاریکس کرد، کە لە ڕابردوودا داکۆکیکارێکی سەرسەختی پرسی ئەنفال و کورد بووە.

پاشان، ڕێزلێنانی ڕێکخراوی ناسنامە پێشکەشی دایکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان کرا، هەروەها ڕێزلێنان پێشکەشی ئارۆڵد کاڕیکس کرا.

د.ع