ڕێكخراوەكانی سۆران داوای قەرەبووكردنەوەی جووتیاران دەكەن

تۆڕی ڕێكحراوە ناحكومییەكانی سۆران، لە ڕێگای یاداشتێكەوە داوا لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەكەن، قەرەبوونی ئەو جوتیارانە بكرێتەوە كە دەغڵودانەكانیان "سوتێندراوە".


لە ژێر ناونیشانی"نا بۆ فەوتاندنی ڕەنجی جووتیاران"، ئەمڕۆ تۆڕی ڕێكخراوە ناحكومییە مەدەنییەكانی سۆران لەگەڵ بەشێك لە ڕێكخراوەكان و چالاكوانان گردبوونەوەیەكیان لەبەردەم تەلاری پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر ئەنجامدا و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان بەڕێوەبرد.

هاوار هەركی نوێنەری تۆڕی ڕێكخراوە ناحكومییە مەدەنییەكانی سۆران، لە کۆنگرەکەدا ئامانجی چالاکییەکانی خستەڕوو، کە بریتیبوو لە پیدانی یاداشتێک بە پەرلەمان بە مەبەستی هاوکاریکردنی جووتیاران.

دەربارەی ناوەڕۆکی یاداشتەکەیان کە لە چەند خاڵیک پێکهاتووە، هەرکی وتی، داواکانمان بریتین لە 'بۆ قەرەبووکردنەوە لیژنە پێکبهێندرێت – بۆدووبارەنەبوونەوەی ئاگرکەوتنەوەکان حکومەتی هەرێم و ناوەند کۆببنەوە – ڕەوشی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێنەوە کە بۆشایی ئەمنییان هەیە لەنێوان ناوەند و هەرێمدا - سندوقێكی نەختینە دروستبكرێت بۆ جوتیاران لە ڕووداوی بەوشێوەیەدا لەو سندوقە سودمەندبن و تایبەتبێت بە وەزارەتی كشتوكاڵ هەریمی كوردستان.

لای خۆشیەوە شوان كەریم جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمان، ڕایگەیاند: ئێمە وەكو پەرلەمان كار لەسەر ئەو یاداشتە دەكەین و هەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ قەرەبووی جوتیاران و چارەسەركردنی كێشەی جوتیاران لە تەواوی ناوچە كێشە لەسەرەكان.

س.ح