ڕێواس فایەق بوو بە سەرۆكی  پەرلەمان

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕێواس فایەق بوو بە سەرۆکی پەرلەمان.


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا پرۆسەی هەڵبژاردنی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئەنجامدرا و هەریەک لە ڕێواس فایەق، کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و شادی نەوزاد، لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ کاندید بوون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

لەئەنجامدا ڕێواس فایەق، بە دەنگی ٧٢ پەرلەمانتار بوو بە سەرۆکی پەرلەمان و شادی نەوزاد-یش ١٦ دەنگی بەدەستهێنا، نۆ دەنگی بەتاڵ-یش هەبوو.

ش.ف