ڕێوشوێنەکانی دژی کۆرۆنا لە شەنگال

بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارۆچکەی خانەسۆری شەنگال ڕێوشوێنەکان زیادکراون و ڕێگای سەرەکیی شارۆچکەکە داخرا.


لە شارۆچکەی خانەسۆری شەنگالیش بۆ بەر گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێوشوێنەکان زیادکراون و بۆ ئەو مەبەستەش، ڕێگای سەرەکی هاتووچۆی شارۆچکەکە داخراوە.

دەخیل مراد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی خانەسۆر، ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی زیادبوونی هاتووچۆ ڕێوشوێنیان گرتووەتبەر و وتی: وەک ئەنجومەنی گەل بۆ پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیان، بڕیارماندا کە هاتووچۆکان کۆنترۆڵ بکەین و هەندێک ڕێگای سەرەکیمان داخست.

دەخیل مراد، هەروەها داواشی لە هاوڵاتیان کرد کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بەپێی ئەو بڕیارانەی دراوە هەڵسوکەوت بکەن.

ک.س