لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستم جودی (مەخمور)، ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستم جودی (مەخمور)، لە بارەگای ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەکەدا هەڵسەنگاندنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد لەسەر خەبات و قۆناغەکانی گەشەکردنی پەکەکە خوێندرانەوە، دواتر ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی ڕێکخراوەکە خوێندرایەوە هەڵسەنگاندن بۆ کارەکان کرا.
کۆبوونەوەکە بە دروشمی ‘بژی سەرۆک ئاپۆ’ کۆتایی پێهات.
د.ع