شەنگال- لەیلا لۆرین
ڕێکخراوی پەروەدەی کۆمەڵگای دیموکراتی ئێزدی لە شەنگال کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوەبرد.
کاتژمیر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شەنگال، ڕێکخراوی پەروەدەی کۆمەڵگای دیموکراتی ئێزدی، کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوەبرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسی، پەروەدە و پەیڕەوی ناوخۆی پەروەردە باسیان لەسەر کرا و بەڕێوبەرانی نوێ پەروەردە هەڵبژێردران.
عیدۆ شاکر بەڕێوبەری ڕێکخراوەکە بە ڕۆژنیوزی وت: لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا بەهۆی دۆخی ناوچەکە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نەیانتوانیوە بە باشی کاروباری پەروەردە بەڕیوەبەرن.
عیدۆ وتیشی: بەهۆی ئەو مەترسییە گەورەیەی لەسەر دەستکەوتەکانی شەنگال هەیە، خەڵک لە بەرخۆدان دایە، ئێمەش وەک مامۆستا و بەڕێوبەرانی پەروەردە، لەگەڵ خەڵکی خۆمان بۆ دەستکەوتەکانی ئێزدیخان تێدەکۆشین.
ب.ک