KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
پێنج شه‌ممه‌, شوبات 2, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی کوردستان: ساڵى ڕابردوو ٣٠٣ پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دراوە

  ڕۆژنیوز - هەولێر
25/01/2023 - 2:31:50 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدانى ڕۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە، ساڵى ڕابردوو ٣٠٣ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن ئەنجام دراوە، دەشڵێن، لە هەولێر زۆرترین حاڵەتى پێشێلکردنى مافەکانى ڕۆژنامەنوسان تۆمار کراوە.

ئەمڕۆ لە شارى هەولێر هۆزان قادر، سەرۆکى رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدانى ڕۆژنامەنوسان ڕاپۆرتی دووەمی ساڵانەی خۆی لەبارەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە ساڵى ڕابردوو بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ساڵى ڕابردوو ٣٠٣ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن ئەنجام دراوە و ئامارەکان پێمان دەڵێن، کاری رۆژنامەنووسان رۆژ بە رۆژ سەختر دەبێت، چونکە پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەنووسان بەردەوامی هەیە .

ئاماژەبەوەشکراوە، لە ساڵی رابردوودا ١٥٢ حاڵەتی رێگریکردن لەکاتی رووماڵکردن ئەنجامدراوە ، ٥٠حاڵەتی هێرش و سوکایەتی پێکردن و لێدانی رۆژانامەنووسان تۆمارکراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ٤٠ حاڵەتی دەستبەسەرداگرتن و شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانیتۆمارکراوە، هەروها ٣٥ حاڵەتی دەستگیکردنی رۆژنامەنووسان و حەوت حاڵەتی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر رۆژنامەنوسان هەبووە، کە تەنها یەک سکاڵا بەپێی یاسای رۆژنامەگەری کاری پێکراوە.

دەشڵێن، حەوت حاڵەتی وەرگرتنی بەڵێنامە، چوار حاڵەتی هێرشى ئەلیکترۆنی و ماڵپەرە هەواڵیەکان، دوو حاڵەتی برینداربوونی رۆژنامەنووسان لەکاتی رووماڵکردن، دوو حاڵەتی هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووسان، دوو حاڵەتی تەقەکردن لە رۆژنامەنووسان و دوو حاڵەتی داخستنی میدیاکان کراوە.

باسلەوەشکراوە، شارى هەولێر پێشەنگە لە پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان، بەجۆرێک لە ساڵی رابردوودا ٩٧ پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لەو شارە تۆمارکراوە و لە پلەی دووەمدا شاری سلێمانی دێت بە ٧٧ حاڵەتی پێشێلکارى، دهۆک بە ٧٣ حاڵەت لە پلەى سێیەمە و هەڵەبجە بە ١٣ حاڵەت لە پلەى چوارەمە.

لە کۆتایدا وتراوە، ئەم ڕاپۆرتە ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، حکومەت، پەرلەمان و کونسوڵی وڵاتان دەکرێت.

ئ.م

 

 

دواتر

دادگای فیدڕاڵی عێراق لە بارەى یاسایبوونى ناردنى ٤٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم بڕیاریدا

پێشتر

هاوڵاتیانى دەربەندیخان گردبوونەوە و داواکارن نەوتی سپی هەرچى زووە دابەشبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار

کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى بەفر و باران دەبارێت

کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى بەفر و باران دەبارێت

2 شوبات 2023
لەدوای ڕووداوى غازتەقینەکەی سلێمانى و دهۆک خواست لەسەر ئامێری ئاگركوژێنەوە زیادکردووە

لەدوای ڕووداوى غازتەقینەکەی سلێمانى و دهۆک خواست لەسەر ئامێری ئاگركوژێنەوە زیادکردووە

2 شوبات 2023

منداڵانی گەرمیان داوای ئازادیی ڕیبەر ئۆجالان دەکەن

هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سێمالکا دەکرێت بە ئۆنلاین

بەپێی نوسراوێکی کۆمسیۆن سیستەمی هاوسەرۆکی لەناو یەنەکە کۆتایی هات

بنکەی تایبەت بۆ داماڵێنی چەکی بی مۆڵەت دادەنرێت

پێشتر
هاوڵاتیانى دەربەندیخان گردبوونەوە و داواکارن نەوتی سپی هەرچى زووە دابەشبکرێت

هاوڵاتیانى دەربەندیخان گردبوونەوە و داواکارن نەوتی سپی هەرچى زووە دابەشبکرێت

زۆرترین خوێندراو

شارەزاییەكی یاسایی: هێرشەكانی وڵاتانى دراوسێ بۆ سەر عێراق قبوڵكراو نییە

شارەزاییەكی یاسایی: هێرشەكانی وڵاتانى دراوسێ بۆ سەر عێراق قبوڵكراو نییە

1 شوبات 2023

شارەزایەكی یاسایی عێراق ڕایگەیاند، عێراق یەكێكە لە ئەندامانی وڵاتانی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەر هێرشێك بۆ سەر سەروەرییەكەی بە هێرشكردنە سەر...

موراد قەرەیلان: شەڕ بەردەوامە و دەوڵەتی تورك ناتوانێت پێشڕەوی بكات

موراد قەرەیلان: شەڕ بەردەوامە و دەوڵەتی تورك ناتوانێت پێشڕەوی بكات

1 شوبات 2023

ئەندامێكی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، شەڕ كۆتایی نەهاتووە و دەوڵەتی تورك لە هەندێك شوێن هەوڵدەدات پێشڕەوی بكات، بەڵام شكستی هێناوە...

گروپێک بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەكەی سەر سەربازگەی زلیكانی گرتە ئەستۆ

گروپێک بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەكەی سەر سەربازگەی زلیكانی گرتە ئەستۆ

1 شوبات 2023

لیوای ئەحرار عێراق کە گروپێکى چەکداری شیعەیە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانیان لەڕێگەی ٢٠موشەكەوە سەربازگەی دەوڵەتی داگیركەری توركی لە...

مینێک لە گەڕەکێکی سلێمانی تەقییەوەو کەسێک گیانى لەدەستدا

مینێک لە گەڕەکێکی سلێمانی تەقییەوەو کەسێک گیانى لەدەستدا

1 شوبات 2023

کەمێک پێش ئێستا مینێک لە گەڕەکى ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تەقییەوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک گیانى لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین...

ڕۆژنیوز زانیاری نوێ لە بارەی قەدەغەکردنی وشەی “جێندەر” لە پارێزگای سلێمانی بڵاودەکاتەوە

ڕۆژنیوز زانیاری نوێ لە بارەی قەدەغەکردنی وشەی “جێندەر” لە پارێزگای سلێمانی بڵاودەکاتەوە

1 شوبات 2023

پاش بڵاوبوونەوەی نووسراوێک لەسەر ناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ قەدەغەکردنی چالاکی لەژێر ناوی "جێندەر"، ڕۆژنیوز لە زاری ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای...

ڤیان جاف: کوانوی ئاگری ئازادی

ڤیان جاف: کوانوی ئاگری ئازادی

1 شوبات 2023

ڕۆژنیوز-باران گەرمیانی ڤیان جاف، ژنێک لەسلێمانییەوە هەڵۆ ئاسا لە شەقەی باڵیدا بەرەو ئازادی و چیاکانی بەرخودان، لە گۆڕەپانی شەڕدا جەنگاوەرێکی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke