ڕێکخراوەکانی شەنگال داواکارییەکانی دەستووری بنەڕەتییان پێشکەشی بەغدا کرد

پارتی، ڕێکخراو و ڕێکخستنەکانی شەنگال، بۆ ئەوەی مافەکانی ئێزدیان لە دەستووری بنەڕەتی عێراق جێگیربێت، پێشنیارەکانیان پێشکەشی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری بنەڕەتی عێراق کرد و داوای گۆڕانکاریی لە چەندین مادەدا دەکەن.


دوابەدوای خۆپیشاندانەکانی عێراق کە هێشتاش بەردەوامە، لیژنەی هەموارکردنی دەستووری بنەرەتی عێراق دامەزرا، بەڕێوەبەرانی شەنگال بە ئامانجی ئەوەی مافەکانی خەڵکی ئێزدی لە دەستووری بنەڕەتی عێراقدا ڕەچاو بکرێت کۆمیتەیەکیان دامەزراند، کۆمیتەکە ئێستا لەسەر مافەکانی ئێزدی دۆسیەیەکی ئامادە کردووە و پێشکەشی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری بنەڕەتی عێراقی کردووە.

دەقی داواکاریی و پێشنیارەکان کە پێشکەش کراون بەمشێوەیەیە:

بۆ لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری بنەڕەتی

پێکهاتەی ئێزدی لە کۆنترین گەلانی 'مەزۆپتامیا'یە، ئێزدیان پشتیوانییان لە دامەزراندنی شارستانییەتی عێراق کردووە، هەروەها پاراستنی مێژووی گەلانی عێراق وەک؛ شارستانییەتی بابل، ئاشور، ئەکد و شوێنەوارەکانی کردووە و هێشتاش نوێنەرایەتی مێژووی عێراق دەکات، بە ئاژەڵداریی، کشتوکاڵ و دروستکردنی ئامێرە ڕۆژانەکان خۆی بەخێو کردووە، بەڵام بە داخەوە لە ئەنجامی دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان و هێزە ناوخۆییەکانی عێراق و کردەوە توندوتیژەکانی لەدژی پێکهاتەی ئێزدی، ئێمە بەشێک لە شارەستانییەتی خۆمانمان لێ ون بووە، هەروەها هاوبەشی بنەڕەتی ژیانی بە کەرامەت و شکۆی کۆمەڵگای عێراقی لە پاراستنی یەکتریمان لەدەستداوە.

وەک نوێنەرانی جڤاکی ئێزدی:

پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان- پادێ

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال

یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە

یەکینەکانی ژنانی ئێزدی

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ

ناوەندی چاندی شەنگال

کۆمەڵەی پشتیوانی ژنانی ئێزدی

ڕێکخستنی مرۆیی خەڵکی شەنگال بۆ ئازادی گەلان

ئەم داواکاریانە پێشکەش دەکەین:

١- لە دەستپێکی دەستووری بنەڕەتیدا بەندی "کۆمەڵکوژی پێکهاتەی ئێزدی" زیاد بکرێت.

٢- پێویستە لە دەستووری بنەڕەتیدا ئەم زاراوەیە زیاد بکرێت: "سیستمی حکومەت سیستمی کۆماری، فیدراڵ و دیموکراتی گشتگیرە".

٣- لە دەستووردا بوترێت کە لە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا سیستمی هاوسەرۆکایەتی ڕەچاو بکرێت.

٤- لە دەستووردا خاڵی؛ "هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت لەوانە؛ پەروەردە، سەربازی و ئاسایشی لە بابەتی ئەرکدارکردنی کەسەکاندا بێلایەن بن و حیزبایەتی نەکەن"، زیاد بکرێت.

٥- لە دەستووردا خاڵی؛ "هەموو کاربەدەستانی دەوڵەت دۆخی ئابوری خۆیان ئاشکرا بکەن"، زیاد بکرێت.

ئەو مادانەی پێشنیار دەکرێت بگۆڕدرێن:

ماددەی ١: کۆماری عێراق دەوڵەتێکی یەکگرتوو، فیدرال، سەربەخۆ و یەکپارچەیە.

ماددەی ٢:

١- گۆڕینی ماددەکان بەپێی فرەڕەنگی دینی لە عێراق

١- وەک خۆی بمێنێتەوە

٢- وەک خۆی بمێنێتەوە

٢- وەک خۆی بمێنێتەوە

ماددەی ٣: لەسەر بنەمای ماددەکە، نەتەوەی ئێزدی لەناو نەتەوەکانی عێراق بسەپێندرێت.

ماددەی ٤: زمانی عەرەبی و کوردی، زمانی سەرەکی عێراقن و مافی عێراقییەکانە کە منداڵەکانیان بە زمانەکانی تورکمانی، سوریانی، ئەرمەنی و ئێزدی لە دامەزراوە پەروەردەییەکانی حکومەت فێر بکرێن.

ماددەی ٩: زیادکردنی بەندی تایبەت:

بەهۆی ئەوەی پاراستنی خاکی عێراق دەکەن، دان بە یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە و تایبەتمەندییەکانی بنرێت.

ماددەی ١٢:

ڕۆژی ٣ی مانگی ٨ وەک پشووی فەرمی زیادبکرێت و لە ڕیزی پشوو فەرمییەکان لە پەیڕەوی ناوخۆی دابنرێت، بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی پێکهاتەی ئێزدی.

ماددەی ٤٩:

بەپێی بنەمای ماددەکە؛ پێویستە کورسییەک بۆ پێکهاتەی ئێزدی بەپێی زۆرینەی هاوڵاتیانی ئێزدی تەرخان بکرێت.

ماددەی ٤: نوێنەرایەتی هەردوو ڕەگەز ٤٠٪ بێت.

ماددەی ٩٢:

دووەم: دادگای یەکێتی باڵا لە زۆرێک دادوەر، پسپۆر و فەقیەکانی یاسا پیکبێت.

ماددەی ١٠٨: بەپێی بنەمای ماددەکە، نوێکردنەوەی دەستووری سەربەخۆ کە بە تایبەت بۆ تاوانەکانی داعش، کاروبارەکانی ڕزگارکراوان و ڕفێندراوە ئێزدییەکان دامەزراوە.

ماددەی ١١٦: بەپێی ناوەڕۆکی ماددەکە، شەنگال و دەشتی نینەوا وەک دوو پارێزگای ناوەندی سەربە حکومەتی فیدرال، نوێبکرێتەوە.

ماددەی ١٢٥: مافەکانی بەڕێوەبەری، سیاسی، کلتوری، پەروەردەی نەتەوەییە جیاوازەکانی تورکمان، کەلدان، ئاشور، ئێزدی و هەموو پێکهاتەکانی دیکە لەسەر خاڵەکە زیاد بکرێت و چالاک بکرێتەوە.

بەپێی ماددەی ١٢٥، نۆژەنکردنەوەی هەموو پارێزگا ناوەندییەکان لە نەتەوەکانی ناوبرا، بەپێی جوگرافییەکەیان.

بە هیوای بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ئەو پێشنیارانە و ڕاگەیاندنی، سوپاستان دەکەین.

ک.س