یەكشەممە, 29 يول 2018 – 17:19 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر کردنەوەی ڕێگای هەولێر-کەرکوک، سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراق، لە ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر دروستکردنی پردێکی ئاسن بە شێوەیەکی کاتی، بۆ کردنەوەی ڕێگاکە.
هەروەها، هاتووە: دوای دامەزراندنی پردە ئاسنینەکە، دەستدەکرێت بە کارکردن لە چاککردنەوەی پردە کۆنکرێتییەکە، کە بەهۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابرووەوە زیانی پێگەیشتووە.
شاندی هەرێم و عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆشیان کردووە لەسەر دانانی خاڵێکی گومرگی لەسەر ڕێگای پردێ، ئەوەش بەمەبەستی زیادکردنی جموجوڵی بازرگانی.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگەش، لەسەر کردنەوەی ڕێگای سەرەکیی هەولێر-کەرکوک، شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی شارەدێی پردێیان کرد و لەگەڵ شاندێکی پارێزگای هەولێر کۆبوونئەمە لە کاتێدایە لە ١٧-٦-٢٠١٨دا، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانی كردنەوەی ڕێگای نێوان كەركوك-هەولێری دەركرد، بەڵام تا ئێستا ڕێگاكە نەكراوەتەوە.
پێشتریش عەبدولموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوبەری شارەدێی پردێ، بە رۆژنیوزی ڕاگەیاندبوو، تێچووی چاكردنەوەی پردەکەی پردێ بە بڕی ٧١٤ ملیۆن دینار خەمڵێندراوە، هەروەها ئەگەر دەست بە چاککردنەوەشی بکرێت، بەلایەنی کەمەوە ماوەی چوار مانگ کاتی پێویستە.
ڕۆژی ١٨ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە لە سنووری شارەدێی پردێ، پردی پردێ تەقێندرایەوە، کە دواتر حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لەلایەن پێشمەرگەوە تەقێندراوەتەوە، بەو هۆیەوە ڕێگای هاتووچۆی كەركوك و شارەكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بۆ هەولێر داخرا.
لەدوای تەقاندنەوەی پردەکەوە هاتووچۆکردن لەو ڕێگایەوە ڕاگیراوە و ئێستا هاوڵاتیان لە شارەدێی تەقتەق-ی سەربە شارۆچکەی کۆیەوە هاتووچۆ دەکەن، ئەوەش کاتێکی زۆرتری پێدەچێت و قەرەباڵغیی زۆریشی دروستکردووە.ەوە، هەردوولاش ڕەزامەندییان دەربڕی بە کردنەوەی ڕێگاکە.
ب.ل