شەممە, 7 أبر 2018 – 18:31
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لیژنەی پرۆتۆکۆلی شاندەکەی هەدەپە، ڕێگریی لە ڕووماڵی کۆبوونەوەکانی شاندەکە دەکەن.
ئەمڕۆ، شاندی هەدەپە لە شاری هەولێر، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کەنەکە و فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن لیژنەی پرۆتۆکۆل-ی شاندەکەوە، ڕێگریی لە پەیامنێری ڕۆژنیوز و دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندن کرا، کە ڕووماڵی کۆبوونەوەکان بکەن.
لیژنەی پرۆتۆکۆلی شاندەکەی هەدەپە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان-ەوە دانراوە.
لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەشدا، شاندەکەی هەدەپە لە هەولێر لەگەڵ نزیکەی ٣٠ حزب و لایەنی سیاسیی و ژمارەیەک لە ڕێکخراو، چالاکوان و دەستەی پشتیوانی لە عەفرین لە کۆبوونەوەدان، بەڵام لیژنەی پرۆتۆکۆل دیسان ڕیگرییان کرد لە ڕۆژنامەنووسان کە بچنە هۆڵی کۆبوونەوەکەوە.
ب.ل