ڕێگە بە تیمێکی تەندروستی نادرێت سەردانی باشماخ بکەن

بەڕێوبەری تەندروستی پێنجوێن ئاماژە بەوەدەکات، کە بۆ بەدواداچوون لەبارەی جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان ویستوویانە سەردانی دەروازی سنووری باشماخ بکەن، بەڵام لەلایەن بەڕێوبەری دەروازەکەوە ڕێگیرییان لێکراوە سەردان بکەن.


دوێنێ تیمێکی ١٥ کەسی لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی شارۆچکەی پێنجوێنەوە ویستوویانە سەردانی دەروازەی سنووری باشماخ بکەن، بەڵام ڕێگرییان لێراوە.

ئەو تیمە تەندروستیەکی ڕێگرییان لێکراوە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە بەناوی بەڕێوبەری تەندروستی پێنجوێنەوە بڵاوکراوەتەوە دەڵێن: لەڕۆژی ٢٠٢٠/٣/٢٤ تیمەکانی تەندرووستی سەر بە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن کە پێکهاتبوو لە سێ تیمی تایبەت و هەر تیمێک بەسەر پەرشتی پزیشکێکی پسپۆڕ سەردانی دەروازەی باشماخمان کرد بۆ تووندووتۆڵکردنی ڕێکارەکانی تەندروستی، بەڵام بەداخەوە بەفەرمانی لیوا مەریوان، لێپرسراوی دەروازەی باشماخ بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ خولەک ڕێگەمان پێ نەدرا بچینە ژورەوە، پێیان وتین تەنها ڕێگە بە بەڕێوەبەری تەندرووستی و دوو کەسی تر دەدرێت، لەکاتێکدا تیمەکە نزیکەی ١٥ کەس بووین، لەسەر فەرمانی دکتۆر خالد، بەڕێوەبەری تیمەکان گەڕاینەوە.

ئەو تیمە، ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو ڕێگریانە لەکاتێکدایە، کە لێپرسراوی دەروازەی باشماخ بەفەرمی ئاگادارکراوەتە لەپلان و ژمارە و کاتی سەردانی تیمەکان، بەهیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نییە ژمارەی تیم دیاری بکات و تەداخوولی ئیشی تیمەکان بکات و بەمەزاجی شەخسی خۆی ئیشبکات.

د.ع