ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و چالاکوانانی باکور دەستگیرکران

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئامەدی باکوری کوردستان، هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ژمارەیەک سیاسەتمەدار و چالاکوانی ژن و هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپەیان دەستگیرکرد.


لە چوارچێوەی قڕکردنی سیاسی دژی کورد لە باکوری کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئامەد و ناوچەکانی دیکە، هەڵیکوتایە سەر ماڵی ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد و ئەندامانی هەدەپە.

ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕۆسا و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- دەبەپە، لەو کەسانەن کە ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکراون.

ک.س