دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە دژی گۆشەگیریی سەرعەبدولا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و فشارەکانی سەر گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا، لە شاری ئیستەنبوڵ دوو چالاکیان ئەنجامدا.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، ٣ی ئاب لە ناوچەی سیلیڤریی شاری ئیستەنبوڵ کۆگایەکی گەورەی هاوکار و فاشیستانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکیان سوتاندووە و لە ئەنجامی سوتاندنی کۆگاکەدا، شوێنەکە بە تەواوەتی خاپوور بووە و زیانێکی گەورەی ماددی بە فاشیستانی دەوڵەتی تورک کەوتووە.
بە پێی ڕاگەیێنراوەکە، لە ٤ی ئابیشدا لە ناوچەی فلۆریای شاری ئیستەنبولیش یەکەکانی ژنانی تیشکی خۆر سێ ئۆتۆمبیلی ئەندامانی ئاکەپە-مەهەپەیان سوتاندووە.
دەستپێشخەریەکە جەختی کردووەتەوە کە ئەو دوو چالاکیە لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدولا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و
فشارەکانی سەر زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا، ئەنجام دراون و دوای چالاکیەکانیش، ئەندامانیان کە چالاکیەکانیان ئەنجام داوە، بە بێ زیان گەیشتووەنەتە شوێنی خۆیان.
د.ع