دژی شەڕانگێزییەکانی پەدەکە لە باشووری کوردستان، ژنانی تەڤگەری ئازادی لە گەرمیان داواکارن هەموو لایەنەکان دژی ئەو هەوڵانە بووەستنەوە کە دواجار ماڵوێرانی بۆ گەلی کورد دەهێنن، هەروەها پێیانوایە دایکان پشکی شێریان لەزیانەکانى شەڕدا بەردەکەوێت.
ماوەیەکە پەدەکە لێدوانی توند دەدات سەبارەت بەو ناوچانەی کە لە ژێر پاراستنی گەریلادان لە باشووری کوردستان و بە ئاشكرا هەڕەشە دەکات، بە تایبەت دوای چڕکردنەوەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و حەفتانین و لەبری هەڵوێست دژ بە تورکیا، داوای کشانەوەی گەریلا دەکات لەو ناوچانە.
ژنانی ئەندام لە تەڤگەری ئازادی لە سنوری گەرمیان ئەو سیاسەت و شەڕانگێزییەی پەدەکە ئیدانە دەکەن و پێیانوایە تورکیا لە هەوڵدایە بۆ خۆشکردنی ئاگری شەڕ لە باشووری کوردستان.
ڕابیعه عهباس، دانیشتوی خانهقین لهوبارهیهوه دهڵێت، ئەگەر ئەو شەڕەی پهدهكه ههوڵی بۆ دهدات و خۆی بۆ كۆدهكاتهوه ڕووبدات، ماڵوێرانی بەدواوە دەبێت و دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە تایبەت لە باشووردا لەناودەبات.

پێشیوایە ئەو شەڕانگێزییە پیلانی دەوڵەتی تورکیایە بۆ هەڵگیرسانی جەنگێکی ماڵوێرانکەر و یەکلاکەرەوە بە قازانجی خۆی، داواش دەکات هەمووان دژی ئەو هەڵە کوشندانەی پەدەکە بووەستنەوە.
ڕابیعە دووپاتیدەکاتەوە لە ئەگەری هەڵگیرسانی ئەو شەڕدا لە باشووری کوردستان، تەنها گەنج و کوڕی هەژار دەبنە سوتەمەنی ئەو جەنگە قەڵغانی بەرژەوەندییەکانی حزب و دووژمن.
هاوڵاتی شهیما عهدنان دانیشتووی شارهدێی ڕزگاریهو باس لەوە دەکات، ئەو شەڕەى پهدهكه خۆی بۆ ئامادە دەکات، شەڕی دەوڵەتى تورکیایه ئهو بە وەکالەت دەیکات، لە کاتێکدا ئەمە خەونی لەمێژینەی دەوڵەتی تورکە بە درێژایی سەدان ساڵ.

ماوهی زیاتر له مانگێكه پەدەکە له سنوری پارێزگای دهۆك و به تایبهت ئهو ههرێمانهی له لایهن گهریلاكانی پهكهكهوه دهپارێزرێن، بهردهوامه له بردنی هێز بۆیان، ئەوەش ڕاستەوخۆ لەلایەن هاوڵاتیان و چاودێرانی سیاسی باشوورەوە وەک هەوڵی شەڕانگێزی لێکدەدرێتەوە بە فیتی تورکیا.
ی. ک