ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە باشوری کوردستان لە چوارچێوەی هەنگاوی؛ “ئێمە دەڵێن نا”، دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر عەبدوڵا عوجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە سلێمانی ڕێپێوانی بە مەشخەڵ ئەنجامدەدەن.
بە پیی ئەو ڕاگەیەندراوەی بڵاویان کردووەتەوە، ڕێپێوانەکە ڕۆژی ١ی ئەیلول، کاتژمێری ٠٦:٣٠ خولەکی ئیوارە لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانییەوە دەستپێدەکات و لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) کۆتایی پێدێت و گەنجان لە سەرتاسەری باشوری کوردستان بەشداری ڕێپێوانەکە دەبن.
ب.ک