دووشەممە, 6 أبر 2020 – 18:38 ڕۆژنیوز ـ گەرمیان
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەگوندی ساڵح ئاغای سەر بەشارەدێی قۆرەتووی سەر بەشارچکەی خانەقینی سەربە پارێزگای دیاله، ژنێک بەناوی (ن- ب – ا ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدا.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ ڕۆژنیوز وتی: تەرمی ژنێک هێنراوەت بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەشارۆچکەی کەلار، کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدابوو، بەوتەی کەسوکارەکەی سێ فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو خۆی کوشتوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بونی گومان لەڕووداوەکە، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکردۆتەوە و لەئێستادا هاوسەرەکەی دەستبەسەر کراوە و چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکی دەکرێت تاڕون بێتەوە، کە ڕووداوەکە خۆکوژی بووە یاخود کوژراو.
د.ع