ژنەچالاکوانێکی کورد لەگەڵ دوو منداڵەکەی دەستگیر کرا

هێزەکانی سەربە حکومەتی ئێران سورەیا خدری، ژنەچالاکوانی کوردی خەڵکی سنەیان لەگەڵ دوو منداڵاکەی دەستگیر کرد.


بە گوێرەی هەواڵی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ هێزەکانی سەربە حکومەتی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سورەیا خدری و لەگەڵ دوو منداڵە خوێندکارەکەی دەستگیریان کردووە.

سورەیا خدری، ئەندامێکی چالاکی ڕێکخراوی خێرخوازیی ڕۆژیارە لە سنە، تا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستگیربوونی و هەروەها ئەو شوێنەی بۆی براوە هیچ زانیارییەک لە دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە دوێنێ رۆژێک پاش مانگرتنی سەرتاسەریی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی حکومەتی ئێران دەیان چالاکوانی کوردیان دەستگیر کرد، کە دووان لەوان ئارام فەتحی و سۆران دانشوەرن، کە پاش دەستگیربوونیان لە مەریوان گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئیتلاعات لە شاری سنە.

س.ح