ئارین ده‌مهات، ژنە گەریلایەکی یەژاستارە و ئاماژە بەوە دەکات، کە هێرشه‌كانی دوژمن چه‌نده گه‌وره بن “وه‌ڵامی ئێمه‌ش گه‌وره ده‌بێت”، دەشڵێت: كاتێك دوژمن كه به‌رخۆدان و قاره‌مانێتیی ژنان ده‌بینێت ده‌ترسێت، به تایبه‌تی له به‌رخودانی گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار ده‌ترسێت.
ئارین ده‌مهات ژنە گه‌ریلایەکی یه‌ژاستارە و له به‌ره‌ی به‌رخۆدان به‌شداره، ئەو لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە قسەی بۆ ئاژانسی فورات نیوز کردووە و باس لەوە دەکات، کە ده‌وڵه‌تی تورك لە لاوزترین کاتی خۆیدایە و دەشڵێت: سوپای تورك له دژی ئێمه له رێگه‌ی سه‌ربازه‌كانیه‌وه شه‌ڕ ناكات، بوێرییه‌كی به‌و جۆره‌ی نییه، بەڵکو به چه‌كی كیمیایی، فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ته‌قه‌مه‌نی هێرش ده‌كات، به‌و هێرشانه زیانی هه‌ره گه‌وره به سروشتی ئێمه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام با دوژمن باش بزانێت، كه ئیتر كۆتاییان هاتووه، سه‌ركه‌وتنی گه‌ریلا زۆر نزیكه.
ئاماژە بەوەش دەکات، کە ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی ئێستا له چیاكانی كوردستان ده‌كرێت “سه‌ركه‌وتنی ئێمه” ده‌رده‌خات و دەڵێت: گه‌لی كورد زۆر سەختیی و ناخۆشی بینیوه، به‌ڵام به‌رخودانی ساڵانی رابردوومان گه‌لی كورد ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ركه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به‌وه ده‌زانین، به وره‌یه‌ك و پاڵنه‌رێكی گه‌وره‌وه ئه‌م شه‌ره ده‌كه‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری بیركردنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رست بڕوخێنین و وشیاریه‌كی دیموكراتی له بری ئه‌وه دابمه‌زرێنین، هه‌ر بۆیه هێرشه‌كانی دوژمن چه‌نده گه‌وره بن وه‌ڵامی ئێمه‌ش گه‌وره ده‌بێت.
ئارین ده‌مهات باسی یه‌كێتی كورد و عه‌ره‌بی كرد و جەختیکردەوە، كه گه‌ریلاكانی كورد و عه‌ره‌ب ئێستا پێكه‌وه له چیاكانی كوردستان له دژی دوژمن شه‌ڕ ده‌كه‌ن، دەشڵێت: سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد به واتای سه‌ركه‌وتنی هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستە، كاتێك دوژمن كه به‌رخۆدان و قاره‌مانێتیی ژنان ده‌بینێت ده‌ترسێت، به تایبه‌تی له به‌رخودانی گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار ده‌ترسێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن به‌و به‌رخۆدانه ژنان ده‌گه‌نه ئامانجی خۆیان و ئازادیی به‌ده‌ستده‌هێنن، هیوای گه‌وره‌مان هه‌یه، به سه‌ركه‌وتن له‌م شه‌ڕه‌دا ئێمه ناهێڵین كه ده‌وڵه‌تی تورك خاكی كوردستان داگیربكات.
ب.ل