لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت، کە سوپای تورک بە چەکی بیکەسی و دۆشکە تەقە لە گوندنشینان و مەڕدارانی سنووری برادۆست دەکات و ناهێڵێت ئاژەڵەکانیان ببەنە لەوەڕگاکانی سنووری گوندەکانیان.
لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، کە ئێوارەی ئەمڕۆ تۆمارکراوە و بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە، سوپای داگیرکەری تورک لە سنووری گوندەکانی خەلیفان و سیران تەقە لە شوان و ئاژەڵداران دەکات.
هاوڵاتییەک بە ڕۆژنیوزی وت: سوپای تورك ڕێگەنادات ئاژەڵەكانمان ببەینە ناو پاوەنەكانمان، بە دۆشکەو بیکەیسی تەقەمان لێدەكات، ئەمە جاری یەکەم نییە و چەندین جاری دیکە تەقەی لێکردووین.
د.ع