ڤیدیۆیەکی نوێی چالاکی گەریلاکان بڵاو کرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکەی گەریلاکانی بڵاوکردەوە، کە لە ٢٥ی مانگی سێ دا لە گردی شەهید شێخ مووس لە هەفتانین لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە ئەنجام درابوو.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڤیدیۆیەکی چالاکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە، هاوکات ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی ئەنجامەکەی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:""٢٥ی ئازار لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە هەرێمی هەفتانین لە دژی داگیرکەران لە گردی شەهید شێخ مووس چالاکیەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکیەدا گورزێکی کوشتندە لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن درا و لە ئەنجامدا چوار سەرباز کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون، سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک دوای چالاکیەکە سەربازە کوژراو و بریندارەکانی بە هێلیکوپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە دوور خستەوە و دواتر فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەکەیان بوردوومان کرد."

س.ح