ڤیدیۆی ئەنجامی بۆردوومانەکەی گوندی دێرشیش لە ئامێدی

لەو وێنە و ڤیدیۆیانەی دوای بۆردوومان کردنی گوندی دێرشیش سەربە ئامێدی، بڵاوبووەتەوە، ئاشکرا دەبێت کە ناوچە مەدەنییەکان و ماڵی خەڵک بە چ شێوەیەک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەکرێنە ئامانج.


ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە گوندی دێرشیش سەربە ناوچەی بەرواری سنوری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومان کرا.

لەو وێنە و ڤیدیۆیانەی دوای بۆردوومان کردنی گوندەکە گەیشتووەتە دەست ئاژانسەکەمان، ئاشکرا دەبێت فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چۆن ڕاستەوخۆ ناوچە مەدەنییەکان و ماڵی گوندنشینەکان دەکەنە ئامانج.

لە ڤیدیۆکەدا دیارە کە ماڵێکی خەڵکی گوندەکە لەناو باخێک بە تەواوەتی ڕووخێندراوە و سروشتی ناوچەکە تێکدراوە.

ک.س